پێم سەیرە 16 پاسەوانت هەبێت لەبەردەركی ماڵەكەی خۆتدا بەر چەقۆ بدرێیت!!
لەمبارەیەوە شوان داودی، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لە بەغدا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: ”پێم سەیرە ١٦ پاسەوانت هەبێ و لەبەر ماڵەكەی خۆتدا بەر چەقۆ بدرێی!”
ئەو سەركردەیەی یەكێتییش باسی پاسەوانەكانی غالب محەمەد دەكات و ئاماژە بە ژمارەیەكی زیاتری پاسەوان دەدات بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی شوان داودی باسی كردبوو. مەسیفی دەڵێ: ”ئەو پەرلەمانتارە نزیكەی ١٨ پاسەوانی ھەیە، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە ھیچ پاسەوانێکی لەگەڵدا نییە، نازانم پاسەوانەکانی ئیشیان چییە و بۆچی پارێزگاریی لێ ناکەن؟.
گومانیشی خستە سەر هۆكاری هێرشەكە و بە ڕاشكاوانە گوتی: ”کێ ناڵێ ھۆکاری ھێرشکردنەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان كەسی ناگەڕێتەوە؟“.