نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حكومه‌تی هه‌رێم هێرشی سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د شه‌رمه‌زار ده‌كات

حكومه‌تی هه‌رێم هێرشی سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د شه‌رمه‌زار ده‌كات

جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی هێرشی سه‌ر په‌له‌مانتار “غالب محه‌مه‌د” شه‌رمه‌زار ده‌كات و ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر‌ پێگه‌ و پۆستێكدا بن، ده‌خاته‌ گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی هێرشی سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له‌ شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.

لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان‌ راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه‌.

هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر‌ پێگه‌ و پۆستێكدا بن، ده‌خاته‌ گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.

د. جوتیار عادل

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

2021/2/26

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *