نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوه‌ پێگەیشت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوه‌ پێگەیشت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوه‌ پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هەولێر کرا، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسای کرد بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە و ئاماژەی بەوە دا، کە زانیاریی نوێ لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمى كوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بەده‌ست هاتوون.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی داعش، هێشتاش هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا دووپات کرایەوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *