نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی قۆناخێكی نوێ به‌خۆیه‌وه‌ بینی

به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی قۆناخێكی نوێ به‌خۆیه‌وه‌ بینی

دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، پێكهێنانی دادگای تایبەت بە گەندەڵی ڕاگەیاند کە تایبەت دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی.

لە ڕاگەیەنراوێكی دەستەی دەستپاكی هاتووە، لەسەر داوای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و بە نووسراوی ژمارە (1/135) لە لە یەكی كانوونی یەكەمی 2020 ئەنجوومەنی دادوەری بە فەرمانی ژمارە 1/1/117 لە لە 18ـی شوباتی 2021، بڕیاریان دا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی).

ڕوون كراوەتەوە، ئەو دادگایە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تایبەتمەند دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی.

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی دادوەری دەكەن و پێیان وایە ئەو هەنگاوە كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراكردنی یەكلاكردنەوەی كەیسەكان لە دادگا دەبێت.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *