نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: كاتی گێشتنی فاكسینی كۆرۆنا به‌ كوردستان ئاشكرابوو

به‌په‌له‌: كاتی گێشتنی فاكسینی كۆرۆنا به‌ كوردستان ئاشكرابوو

بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە هەرێمی كوردستان و هیوادارین هاووڵاتییان بەبێ‌ دوودڵی بەكاری بهێنن.

ڕەهێڵ فەرەیدوون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، هەفتەی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە كۆگاكان و دەست دەكرێت بە پێدانی.

زیاتر گوتی، سەرەتای بە كارمەندانی تەندروستی دەدرێت، دواتر چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەپێی ئەو ڕیزبەندیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دایناوە، پێیان دەدرێت.

باسی لەوەش كرد، كەسانی بەتەمەن لەو ڕیزبەندییەدان كە پێویستە ڤاكسینەكەیان پێ‌ بدرێت و هیواداریشین ئەو كەسانەی لە قۆناغی یەكەم دەكوترێن بە ڤاكسین، بەبێ‌ دوودڵی وەری بگرن و هیچ مەترسییەكی نییە، هیوا دەخوازین لە ماوەیەكی كورتدا بە هەموو هاووڵاتییان بدرێت.

ئەو گوتانەی بریكاری وەزارەتی تەندروستی لە كاتێكدایە ئەمڕۆ پێنج حاڵەتیش لە كۆرۆنای نوێ‌ لە هەولێر تۆمار كرا، شەش حاڵەتی تری گوماناویش هەیە. تا ئێستەیش زیاتر لە سێ‌ هەزار و 500 هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *