نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد، به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌ی و كه‌ تێیدا به‌ سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و گشت هێز و لایەنەکانی کوردستان، یەکڕیز و هاوهەڵوێست بن لە پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *