
ئا: بارین علی ملا
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ١٨ و ١٩ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی چوارەم کۆنگرەی خۆی سازدەکات، عەلی باپیر دەڵێ گۆڕانکاری نەکەین بەجێ دەمێنین.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی عەلی باپیر، ڕای گەیاند”دەبێت گۆڕان کاری بکەین لەم کۆنگرە ئەو بابەتانەی شەرع ڕێمان پێدەدات دەستاکری کاری ڕێکخراوەی کۆمەڵ بکەین، تاکو فراوانتر کارەکانمان بکەین و کەسانی تریش بتوانن بێنە ناو کۆمەڵ.
لە ناو کۆمەڵی ئیسلامی باس لە وەدەکەن پاشگری ئیسلامی لە کۆمەڵ لابەرن، عەلی باپیر دەڵێت:ئەگەر گۆڕانکاری نەکەین و خۆمان لەگەڵ گۆڕانکارییەکان نەگۆنجێنین ئەوە لە ڕێڕەوەکە دووادەکەوین.
عەلی باپیر دەشڵێت، لە بەرپرسیارەتی ڕاناکەم ئەندامانی کۆنگرە داوام لێبکەن ئەوە دەبمەوە بە کەسی یەکەمی کۆمەڵ، وە ئەوە لەنگییە لەناو کۆمەڵ کەسێکمان پەروەردە نەکردبێت بتوانێت کۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوەبەرێت.
لە کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی ناوی ئەمیری کۆمەڵ دەگۆڕدرێت بۆ سەرۆک، هەمیشەش عەلی باپیر خواستی خۆی بەڕوونی ڕاگەیاندووە ،پێ خۆشنییە کەسی یەکەمی کۆمەڵ پێ بڵێن ئەمر چونکە ڕۆژانە چەندین کەس لە گروپە چەکداریەکان دەگیردرێن، پۆستەکەیان ئەمیرە.
هەروەها ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی نەی شاردەوە کێشەیان نەبێت دەڵێ ئەوە کێشەی نییە، کەکار ناکات، بەڵام لەم قۆناخەدا لە هەموو حزبەکان بێ کێشەترین.