نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌لا كرێكار سۆران عومه‌ر.. لە ناخی خۆیدا بووە بە سەگ و حوشتری گول

مه‌لا كرێكار سۆران عومه‌ر.. لە ناخی خۆیدا بووە بە سەگ و حوشتری گول

سۆران عومەر، كە لەماوەی ڕابردوودا لە دەستی یاسا رای كرد و وازی لە كاری پەرلەمانتاری هێنا و ئێستە تەنیا كاری جاسووسی بۆ ماوەتەوە، جارێكی تر پەلاماری سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەداتەوە.

سۆران كە تۆمەتباری سەرەكیی تاوانەكانی “خێلی حەمەیە” و بە بەڵگە سەلمێنراوە ئەندامی “ئەنسارولئیسلام” بووە و دەستی لە كوشتنی دەیان كەسدا هەیە، لە سلێمانییەوە كەوتووەتە قسەكردن و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بێ ئەوەی باكی بە هیچ یاسا و دامەزراوەیەكی كوردستان هەبێت، جنێو دەدات.

بۆ سۆران عومەر ئەو دۆخە تازە نییە، چونكە لەلایەن خەڵكی كوردستانەوە بە تەواوی ڕوون بووەتەوە ئەو كێییە، تەنانەت ڤیدیۆیەكەی مەلا كرێكار لەسەر سۆران عومەر كە تێیدا دەیسەلمێنێت جاسووسی كردووە و دەیان كەسی كوشتووە، باشتر گرێی دەروونی سۆرانی روون كردەوە.

ئێستە كە خەریكە یاسا سەرەوەر دەبێت و دادگاكان كاری خۆیان دەكەن، سۆران عومەر كەوتووەتەوە قسەكردن و وەك مەلا كرێكار گوتەنی، “هەست پێ دەكات لە ناخی خۆیدا بووە بە سەگ و حوشتری گول”.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *