
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی باوك و كوڕ و كچێك له كه‌مپێكی ئاواره ئێزدییه‌كان له زاخۆ ده‌ربڕی.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: ” زۆر خەمبار بووم بە هەواڵی ئاگركه‌وتنه‌وه له کەمپێكی خوشک و برا ئاوارەکانی ئێزیدی لە زاخۆ، كه به‌داخه‌وه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی باوک و کوڕ و کچێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە. پرسە و سەرەخۆشیی له کەسوکاری قوربانییەکان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: لەگەڵ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، قسەم کرد و رامسپارد بۆ لێکۆڵینەوە و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی کامپەکە.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: بەردەوام دەبین لە پاراستن و هاوکاریکردنی پەنابەر و ئاوارەکانی کەمپەکان، تا ئەو کاتەی خۆبەخشانە و بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە شوێنەکانیان، ئه‌مه‌ش پێویستی به هاوکاری زیاتری نێودەوڵەتی هه‌یه.