
سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی شنگال، سەردانی ئەو شاری کرد.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ سێشەممە 16-2-2021 عەبدولئەمیر یاروڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتووەتە شنگال.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، عەبدولئەمیر یاروڵڵا بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی شنگال، سەردانی ئەو شارەی کردووە.
ئەو سەردانانە هاوکاتن لەگەڵ جموجۆڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.