
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەست پێكردنی لێكۆڵینەوەی لەبارەی ئەو مووشەكانە راگەیاند كە ئاراستەی هەولێر كرابوون.
بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، کاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15، چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن. لە ئەنجامدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک برینداربوون. بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە.
هاوكات وەزارەتی ناوخۆ داوای لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر كرد، لەو شوێنانە دوور بکەنەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاریی زیاتر بڵاو دەكەنەوە.
ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:
کاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15 چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن. لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک برینداربوون. بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە .
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین لەو شوێنانە دووربکەنەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە .
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان