نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی: د. رۆژ بەرگریكاری سەرسەختی بەها و ئامانجەكانی گەلی كوردستان بوو

سەرۆك بارزانی: د. رۆژ بەرگریكاری سەرسەختی بەها و ئامانجەكانی گەلی كوردستان بوو

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوەیس دەڵێت، كوردستان سەركردە و كەڵەپیاو و شۆڕشگێڕێكی مەزنی لەدەست دا.منیش برا و هاوڕێی تەمەن و دۆستی نزیك و هاوسەنگەرێكی خۆشەویستم لەدەست دا.

 دەقی پەیامەکە

 بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان 

 بەداخێكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی شوباتی 2021 پێشمەرگەی ماندوونەناس و تێكۆشەر و خەباتگێڕی نیشتیمانپەروەری گەلەكەمان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دكتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد. دكتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس ئەو شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە مەزنە بوو كە لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان و پارتی دیموكراتی كوردستان، چ لە سەردەمی شاخ و چ لە قۆناغی سەروەریی یاسا و بەڕێوەبردن و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و قۆناغی دەستوور و بنیاتنانی عێراقی تازە و كاری سیاسی و دیپلۆماسی و شەڕی تیرۆردا بەرگریكاری سەرسەختی بەها و ئامانجەكانی گەلی كوردستان بووە و، هەمیشە ئەرك و كارەكانی دڵسۆزانە و پێشمەرگانە و بە باشترین شێوە ئەنجام داوە. 

دكتۆر ڕۆژ تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و بەدیهاتنی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و بەرگریكردن لە خاك و گەل تەرخان كرد و، لەو ڕێگەیەدا پێشمەرگەیەكی بوێر و بە وەفای ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی بوو. كۆچی دوایی دكتۆر ڕۆژ بۆ هەموومان كۆستێكی گەورەیە و لەدەست دانی بۆ خەڵكی كوردستان و پارتی خەسارەتێكی گەورەیە. كوردستان سەركردە و كەڵەپیاو و شۆڕشگێڕێكی مەزنی لەدەست دا. منیش برا و هاوڕێی تەمەن و دۆستی نزیك و هاوسەنگەرێكی خۆشەویستم لەدەست دا.

 سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی نیشتیمانپەروەری دكتۆر ڕۆژ و سەركردایەتیی و كادیر و ئەندام لایەنگرانی پارتی و هەڤاڵ و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دكتۆر ڕۆژ و شاری هەڵمەت و قوربانی و، هەموو خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازانی عێراق و جیهان دەكەم.لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو دكتۆر ڕۆژ بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.انا للە و انا الیه راجعونمەسعود بارزانی15ـی شوباتی 2021

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *