نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / راگەیاندنی پارێزگای دهۆك وەڵامی لایەنێكی سیاسی دەداتەوە..

راگەیاندنی پارێزگای دهۆك وەڵامی لایەنێكی سیاسی دەداتەوە..

پارێزگای دهۆک: ئازادیی سیاسی و رادەربڕین لەگەڵ جاسووسی و قاچاخچیێتی جیاوازە

راگەیاندنی پارێزگای دهۆك وەڵامی لایەنێكی سیاسی دەداتەوە و رای دەگەیەنێت، گرتن بە بڕیاری دادگا باشترە لە كوشتن و تۆقاندن و سووتاندن و تەقەكردن لە بارەگا و بەرێوەبەرایەتییە مەدەنییەكان.

لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمشەو بڵاو كراوەتەوە، راگەیاندنی پارێزگای دهۆك ئاماژەی بەوەداوە: “ماوەیەكە لایەنێكی سیاسی باسی گرتنی خەڵكی بە تاوانی بیروباوەڕی سیاسی و رادەربڕین لە پارێزگای دهۆك دەكات، ئازادیی سیاسی و رادەربڕین لەگەڵ سیخوڕی و قاچاخچێتی و فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی بۆ گرووپە چەكدارەكان جیاوازە، هەموو ئەو كەسانەی لە پارێزگای دهۆك دەستگیر كراون، بە بڕیاری دادگا بووە و هەر دادگاشە بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەوان دەدات”.

جەختیش لەوە كراوەتەوە: “گرتن بە بڕیاری دادگا باشترە لە كوشتن و تۆقاندن و سووتاندن و تەقەكردن لە بارەگا و بەڕێوەبەرایەتییە مەدەنییەكان، هەموونی ئاسایش و سەقامگیریش هەردەم باشترە لە ئاژاوە و بەڕەڵایی، پارێزگای دهۆك جێگەی سیخوڕ و قاچاخچی و ئاژاوەگێڕی تێدا نابێتەوە”.

ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆك هەروەها ڕوونی كردۆتەوە كە “پاراستنی ئاسایشی سەر و ماڵی هاووڵاتیان، گرنگترین ئەركی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە كە لە چوارچیوەی یاساییدا جێبەجێ دەكرێت، پارێزبەندیی یاساییش لەسەر ئەندامانی هیچ لایەنێكی سیاسی نییە، كاتێك تووشی سەرپێچییەكی سیاسی دەبن هەموان بەرانبەر بە یاسا وەك یەكن”.

لە كۆتاییشدا ئەوە دووپات كراوەتەوە كە لە پارێزگای دهۆكدا یاسا سەروەرە، ئەگەر لە جێگەی دیكە پارتە سیاسییەكان لە جێی دادگا بڕیار دەدەن، لە پارێزگای دهۆكدا لایەنی سیاسی جێی دادگا و كادیرانی سیاسی جێی دادوەران ناگرنەوە

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *