نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری تەندروستی هۆشداری مەترسیدار دەدات کۆرۆنا مەترسیدار بووە

وەزیری تەندروستی هۆشداری مەترسیدار دەدات کۆرۆنا مەترسیدار بووە

وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بە پێی هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی كۆرۆنا، بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەدرێ و دوو هەفتە جارێك هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ ڕەوشی كۆرۆنا دەكەن لەسەر هەر داخستنێك بڕیاری پێویست دەدرێت.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بۆ داخستنی قوتابخانە و قەدەغەی هاتوچۆ بەپێی هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی كۆرۆنا، بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەدرێ و دوو هەفتە جارێك هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ ڕەوشی كۆرۆنا دەكەین.

وەزیری تەندروستی گوتی، قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق ڕاگەیەنرا، چونكە لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوو ڕێژەكان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بوون.

باسی لەوەش كرد، پێویستە پابەندبوون هەبێت لای هاووڵاتییان تەنانەت لە ئەوروپا پەتاكە كۆنترۆڵیش كرابوو، بەڵام جارێكی تر ئامارەكان هەڵكشان، ئێمەیش هاتوچۆ و ئاڵۆگۆڕمان لەگەڵ عێراق هەیە، ئەوەش هۆكارێكی ترە بۆ بەرزبوونەوەی تووشبووان.

ڕوونی كردەوە، هۆكاری دووەمی بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا، بۆ جێبەجێنەكردنی ڕیكارە تەندروستییەكانە لە شوێنە گشتییەكان كە لە لایەن هاووڵاتییانەوە دەگەڕێتەوە.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *