
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، تەرمی 13 بەندکراوی تورکیان لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی ”باکووری عێراق” دۆزیوەتەوە.
وەزیری بەرگری کە دوێنێ شەممە سەردانی هێزەکانی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە جەنگی سوپای تورکیا و پەکەکە، رایگەیاند، پێشتر رفاندنی ئەو 13 هاووڵاتییەمان بەهۆی هۆکاری ئەمنی رانەگەیاندبوو، بەڵام تەرمی هەموویان لە ئەشکەوتێک دۆزرانەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، ”بارمتەکان بێ چەک و بێ تاوان بوون، 12 کەسیان گولـلە بە سەریان کەوتووە و یەکێکی دیکەش تەقە لە شان و ملی کراوە”.
بە گووتەی وەزیری بەرگری تورکیا، دوو چەکداری پەکەکەیان دەستگیر کردووە و زانیارییەکانیان لەوان وەرگرتووە.
تاوەکو ئێستا، پەکەکە وەڵامی ئەم لێدوانانەی وەزیری بەگری تورکیای نەداوەوەتەوە و پشتڕاستی