
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی، له‌گه‌ڵ گه‌نجان و لاوان كۆده‌بێته‌وه گوێ له داوا و بیرۆكه‌كانیان ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت له ڕێگه‌ی لاوانه‌وه كاربكه‌ن بۆ پێشخستنی كوردستان.
عومه‌ر فارس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، به چركه ڕاگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێت له ده‌سباركردنی لاوان كاتێك بیرۆكه و پڕۆژه‌یان هه‌یه ئه‌وه‌ش واده‌كات زیاتر لاوان هانبدات كاربكه‌ن بۆ پێشخستنی تواناكانیان، لاوان بڕبره‌ی پشتی حكوومڕانییه له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ده‌توانین بڵێن ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پشت به‌ستن به‌توانایی لاوان بۆ دیجیتاڵكردنی سیسته‌می حكوومڕانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوێكی نوێ حكوومڕانییه.
جه‌مال كه‌ریم چالاكوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به چركه وت، خۆشحاڵم ده‌بینم سه‌رۆك وه‌زیرانێكی گه‌نج به‌بایخه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌نگاوی داهێنه‌رانه‌ی گه‌نجان و وه ڕاشی گه‌یاندووه سود له توانی گه‌نجان ده‌بینین، له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌رۆك وه‌زیران به‌و هه‌نگاوانه‌ی پێمان ده‌ڵێ كوردستان گه‌نجی به‌توانای باشی تێدایه ئومێد به‌خشه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌توانایه‌كی زۆرباش پێشبكه‌وێت.