نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سێ ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستنیشانکران

سێ ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستنیشانکران

ئەمڕۆ لە دەنگدانی جڤاتی نیشتمانی، سێ ئەندامی نوێ بۆ خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردران، سێ ئەندامەکە هەریەکە لە شێخ کامیل قادر، ئاسۆ رەحیم و سەفین مەلاقەرە بوون.

شێخ کامیل قادر بە 40 دەنگ بووە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و ئاسۆ رەحیم بە 34 دەنگ بووە سکرتێری باژێرەکان، و سەفین مەلاقەرە بە 44 دەنگ بووە سکرتێری فراکسیۆنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەنجامی دەنگەکان لە کاتێکدایە کە جڤاتی نیشتیمانی لە 50 ئەندام پێكهاتووە و لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆ 47 ئەندام بەشدارییان کردووە.

بۆ هەر یەک لە پۆستەکانی سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری باژێڕەکانی بزووتنەوەکە دوو هەڵسوڕاو خۆیان بەربژێر کردبوو.

خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، لە حەوت ئەندام پێکهاتووە، هەریەک لە رێکخەری گشتی و سکرتێرەکانی کاروباری جڤاتی نیشتمانی، جڤاتی گشتی، ژوورەکان، باژێرەکان، فراکسیۆنەکان و کاروباری خەڵک ئەندامی خانەکەن.

لەماوەی مانگی رابردوودا هەریەک لە شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندن و سکرتێری کاروباری باژێرەکان، عەدنان عوسمان، ئەندامی خانەی راپەڕاندن و سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەڕاندن و سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان دەستیان لە ئەندامێتیی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان کێشایەوە.

رۆژی 30/1/2021 جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کۆبووەوە، دلێر عەبدوڵخالق رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانی بزوتنەوەی گۆڕان بە گوتەبێژی نوێی بزووتنەوەکە دیاریکرا. دوای ئەوەی پێشتر عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی راپەڕاندن و گوتەبێژی بزووتنەوەکە، ئێوارەی 17/1/2021  دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی خانەکە و گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *