
په‌كه‌كه ئاڵۆزی و شه‌ڕی توركیای هێناوه‌ته ناو قوڵای خاكی باشووری كوردستان به‌و هۆیه‌وه سه‌تان گوند وێران بوونه و سه‌تان هاووڵاتیی سڤیل شه‌هیدبوونه، حزبه‌كانی كوردستانیش ده‌ڵێن، په‌كه‌كه بووه‌ته هۆكاری كێشه و ئاژاوه بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستانی باشوور.
ئەنوەر عەنەبی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ڕاگه‌یاند، “كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌چه‌وسێندرێته‌وه، بۆیه گه‌لی كورد به ناچاری په‌نای بردووه‌ته به‌ر خه‌باتی چه‌كداری، به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌و كارانه‌ی ده‌ی كات ده‌بێت كۆمه‌ڵێك خاڵ هه‌یه ڕه‌چاوی بكات ئه‌ویش ئه‌وه‌ییه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارامه و هه‌وڵی زیاتر سه‌قامگیری بدات، خه‌باتی په‌كه‌كه له باكوری كوردستانه، نابێت خاك و ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكات، كاتێك ناتوانێت خزمه‌ت به هه‌رێمی كوردستان بكات بانه‌بێته ئه‌زییه‌ت بۆی، هه‌ر ئه‌وه‌ی له خاكی باشوور بوونیان هه‌یه كافییه كه حكوومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌ی خزمه‌تیان بكات ده‌ی ده‌بێت له به‌رانبه‌ردا په‌كه‌كه ڕه‌چاوی دۆخی كوردستان بكات، بیانوو نه‌دات به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تانه‌وه سنووری ببه‌زێنن.”