
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند،نزیكه‌ى 250 شوێن بۆ دروستكردنى به‌نداو دیاریكراوه و دا‌واشیان كردووه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى دروستكردنى به‌نداوه ته‌واونه‌كراوه‌كان ته‌رخان بكات.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ڕاگه‌یاند: ” به‌پێى ماسته‌رپلانێك كه له‌ئه‌نجامى توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد ئاماده‌مان كردووه، 249 شوێنمان بۆ دروستكردنى به‌نداوى گه‌وره و مامناوه‌ند و بچووك دیارى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ساڵانه به‌پێى دابینكردنى بودجه بۆیان بكه‌ونه بارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
گوتیشى: “به‌ده‌ر له‌وه‌ش به‌نیازین له ڕێگه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێانه‌وه 9 به‌نداو به‌شێوه‌ى وه‌به‌رهێنان و به‌پێى مه‌رج و ڕێنوێنى تایبه‌ت بخه‌ینه به‌رنامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بخرێنه بارى جێبه‌جێكردن”.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د باسى ئه‌وه‌شى كرد كه داواكارییان داوه‌ته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه بودجه بۆ ته‌واوكردنى 17 به‌نداو دابین بكات كه ئێستا كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه و چاوه‌ڕێى دابینكردنى پاره‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبكه‌نه‌وه به كاركردن تێیاندا .