
غالب محه‌ممه‌د و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تری به‌ناو كورد له به‌غداوه هه‌میشه خه‌ریكی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، دژی خواستی خه‌ڵك و حزبه‌كانی خۆشیان بوونه‌ته‌وه، به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان ده‌ڵێ غالب و هاوڕێیانی سزا ده‌ده‌ینز
مه‌لا بورهان ئه‌ندامی جیڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕایگه‌یاند” ئه‌و گروپه په‌رله‌مانتاره‌كه‌مان هاوشانی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تری كوردستانی سوكایه‌تی به ئێمه وه‌ك گۆڕان و لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی تری كوردی ده‌كه‌ن له ئێمه نین و ئه‌وه سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه.
مەلا بورهان دووپاتی كردەوە: ”ئه‌وانه له ژێر باری ئێمه نین، چی پێمان ناخۆش بێت ئەوان ئه‌وه ده‌كه‌ن، له‌سه‌روبەندی ئه‌وه‌ین بۆ غالب و ئه‌وانی دیكه سنوور دیاری بكه‌ین و بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌ین و ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌یانه‌وێت سیاسه‌ت بگۆڕن بۆ شتێك كه هه‌ڵه‌یه و پێی رازی نین، ئه‌وان ڕۆڵی ئه‌وه‌یان ده‌بینی له نێو گۆڕاندا له خه‌ت لابده‌ن.
ده‌ڵێ”غالب و ئه‌وان بیانه‌وێت خه‌ڵك بكه‌وێته شوێنیان، به ده‌م ناشرینی و قسه ناشرینی و جنێودان ناكرێت، به‌داخه‌وه واخه‌ریكه جنێو به خۆشمان ده‌دات.
دووپات له‌وه ده‌كات ئێسته گۆڕان غالب و هاوشێوه‌كانی له فڕاكسیۆنی گۆڕان له‌سه‌ر خۆیان حساب ناكه‌ن و به‌گۆڕانیان نازانن و لایان داوه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە