نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی: مامۆستا ئیبراهیم لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركێكی پیرۆز گیانی خۆی بەخشی و شەهید بوو و، شەهیدی ئاڵا و شەهیدی كوردستانە

سەرۆک بارزانی: مامۆستا ئیبراهیم لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركێكی پیرۆز گیانی خۆی بەخشی و شەهید بوو و، شەهیدی ئاڵا و شەهیدی كوردستانە

سەرۆك بارزانی لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا ئیبراهیم سەباح دەكات، کە ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆركێی شەقڵاوە بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەست دا.

دەقی پرسەنامەکە:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، مامۆستا ئیبراهیم سەباح لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆركێی شەقڵاوە بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەست دا. مامۆستا ئیبراهیم لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركێكی پیرۆز گیانی خۆی بەخشی و شەهید بوو و، شەهیدی ئاڵا و شەهیدی كوردستانە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا ئیبراهیم سەباح و كەسوكار و هەڤاڵانی و هەموو مامۆستا بەڕێزەكانی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی شەقڵاوە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و خودای گەورە سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
٧ـی شوباتی ٢٠٢١

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *