نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمی ئەمریکا نابێت وێنەی ئۆجەلان لە کوردستانی ڕۆژئاوا بەرزبکرێتەوە

بەفەرمی ئەمریکا نابێت وێنەی ئۆجەلان لە کوردستانی ڕۆژئاوا بەرزبکرێتەوە

دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی رای دەگەیەنێت کە وڵاتەکەی داوای هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) کردووە وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بەرز نەکاتەوە.

ویلیام روباک، دیپلۆماتکاری ئەمریکی، بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، وڵاتەکەی هاوکاریی مرۆیی و سەربازیی ئیدارەی خۆجێیی رۆژئاوای کوردستان و هەسەدە لەدژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە.

ویلیام روباک، کە لە 2018-2020 نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بووە لە رۆژئاوای کوردستان، هەروەها رای گەیاندووە ئەمریکا پاڵپشتیی جیابوونەوەی رۆژئاوای کوردستان لە سووریا ناکات، “بەڵکوو بوونمان لەوێ تەنیا بۆ تێکشکاندنی داعشە، هەسەدەش ئەو ئەرکە بەتەواوی جێبەجێ دەکات”.

ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییە جەختی کردووەتەوە، کە بۆ درێژەدان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و سەقامگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان و رێزگرتن لە تورکیای دراوسێ، بەردەوام هانی هەسەدەیان داوە.

ویلیام روباک ئاماژەی بەوەش کردووە، کە داوایان لە هەسەدە کردووە بە بەرزکردنەوەی وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، تورکیا تووڕە نەکەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *