نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قوباد تاڵەبانی: ٪١١ نەوتی کوردستان لە سلێمانییە

قوباد تاڵەبانی: ٪١١ نەوتی کوردستان لە سلێمانییە

جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامی ئەو كەسانە دەداتەوە كە باس لە مامەڵەی ڕاستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا دەكەن و دەڵێت، نەوتی سلێمانی %11ـی نەوتی هەرێمی كوردستانە، بەغدا چۆن 400 ملیۆن دۆلار بۆ مووچەیان دەنێرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی شوبات، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی سەباح كە زمانحاڵی فەرمیی حكوومەتی عێراقە، دەڵێت، بۆ مامەڵەی ڕاستەوخۆی بەغدا لەگەڵ سلێمانی، كەسانێك لە هەندێ پارێزگا ئەم پرسەیان ورووژاندووە. من پرسیار دەكەم ئایا حكوومەتی ناوەندیی ئامادەیە پارە بۆ یەك پارێزگای هەرێمی كوردستان بەشێوەی راستەوخۆ بنێرێت؟.

پارێزگای سلێمانی بۆ مووچە و خەرجی فەرمانبەرانی پێویستی بە 400 ملیۆن دۆلارە

تاڵەبانی دەڵێت، پارێزگای سلێمانی بۆ مووچە و خەرجی فەرمانبەرانی پێویستی بە 400 ملیۆن دۆلارە، ئایا حكوومەتی ناوەندیی ئامادەیە ئەو كارە بكات، لەكاتێكدا سنوورەكە نەوتی پێویستیشی نییە و تەنیا 11%ـی نەوتی هەرێمی كوردستان لەو سنوورەیە و بەرهەم دەهێنرێت.

ئەو گوتانەی قوباد تاڵەبانی لە كاتێكدایە، ئێستە گرووپێكی نەیار و بەكرێگیراو دروشمی ڕاستەوخۆ مامەڵەكردنی سلێمانی لەگەڵ بەغدایان بەرز كردووەتەوە، هەوڵی جەنجاڵكردن و ماندووكردنی دەروونی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەدەن.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *