نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئیدارەی نوێ ئەمریکا پشتیوانی کوردستان دەکەین

ئیدارەی نوێ ئەمریکا پشتیوانی کوردستان دەکەین

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئیدارە و سەرۆكی نوێی ئەمەریكا، پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ ھەرێم و بەرپرسانی ھەرێم، بە تایبەت سەرۆك بارزانی ھەیە و لەگەڵ ئەوەدان ھەرێمی كوردستان لە عێراق بەھێز بێت و پشتگیریی دەكەن.

ھۆشیار سیوەیلی، ڕایگەیاند: “كاتێك ئیدارەیەكی نوێی ئەمەریكا دەستبەكار دەبێت، گەڵاڵەی ستراتیژییەتی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەكەن و لەو ستراتیژییەش ھێڵە گشتییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی و ستراتیژییەتی دەرەوە دادەڕێژن، كە جارێ ئیدارە نوێیە و سەرقاڵی داڕشتنی ئەو ستراتیژییەتەیە بۆ چوار ساڵی داھاتوو، كە دیدوبۆچوونی خۆیان بەرامبەر بە جیھان و رووداوەكانی جیھان دیاری دەكەن، رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بەشێك بووە لە ستراتیژییەتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا و چاوەڕێ دەكەین ئەو ستراتیژییەتە دابڕێژرێت بۆ شێوازی مامەڵەكردنیان بەرامبەر بە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەوەی ئێمە دەیبینین، ئیدارە و سەرۆكی نوێی ئەمەریكا، جیاوازیی زۆریان لەگەڵ سەرۆك و ئیدارەی پێشوو دەبێت، بە تایبەت لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و شێوازی مامەڵەكردنیان لەگەڵ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست”.

سیوەیلی گوتیشی: “سەرۆك بایدن كەسێكی شارەزایە لە سیاسەتی پەیوەندیی دەرەوە و ئاڵۆزییەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و، چەندین جاریش سەردانی عێراق و ھەرێمی كوردستانی كردووە و لە نزیكەوە پەیوەندیی باشی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم و بە تایبەت سەرۆك بارزانی ھەیە، هەروەها لە چەندین كۆبوونەوەدا باسی داواكاریی كوردی كردووە لە عێراق و تێگەیشتنی باشی بۆ كێشەكانی ئێمە ھەیە، بەڵام ئێستا سەرۆكە و ڕەنگە جیاوازی ھەبێت، وەلێ لە بەرژەوەندیی كوردە و تێگەیشتنی باشی بۆ دۆزی كورد ھەیە”.

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لەوەش كرد: “ئەمەریكا بەرامبەر عێراق پابەندە و ٢ھەزار و ٥٠٠ سەربازی لە عێراق ھەیە، بڕوا ناكەم كەمیشی بكەنەوە و زیادبوونیشی پەیوەستە بە دۆخی ئەمنی و زیاتربوونی داعش، بۆیە جارێ ھێزەكانیان بەو شێوە دەمێننەوە”.

دەشڵێ، سەرۆكی ئەمەریكا و راوێژكارەكانی، شارەزاییەكی باشیان لەبارەی ھەرێمی كوردستان ھەیە و پەیوەندیی باشیان لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم ھەیە و ئەمەریكاش پشتگیری ھەرێمێكی بەھێز لە عێراق دەكات و حەز دەكەن ھەرێم بەھێز بێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *