
له‌دوو ڕۆژی داهاتوودا شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌گاته ڕێككه‌وتن، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌درێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاردراوه ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بدرێت.
سه‌رچاوەیەک دەڵێ، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا کێشەی نێوان هەولێر و بەغداچاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە