
دڵشاد گەرمیانی سەرکردەی پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی بەهۆی کێشەناوخۆیەکانی کۆمەڵ ئێسته لەماڵەوەیە داوا دەکات چاکسازی لەناو حزبەکەیان بکرێت.
دڵشاد گەرمیانی ڕای گەیاندوە: کۆمەڵی ئیسلامی ئەو حزبە نەماوە بۆی دروست کراوە بۆ بەرژەوەندی چەند کەسێک بەکاردەهێندرێت.
دڵشاد گەرمیانی دەشڵێت: پێویسته چاکسازی بنەڕەتی لە ناوکۆمەڵی ئیسلامی بکرێت و بخرێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی تەنها بۆ خزمەتی کەسانی دەست ڕۆشتووی کۆمەڵ نەبێت.
وتوشییەتی:کۆنگرە ناتوانێت هیچ گۆڕانکارێک بکات و م عەلی باپیر دەبێتەوە بە ئەمیری حزب.
بەشێکی ناکۆکییەکان پێوەندییان بە دەسەڵاتی فراوانی عەبدولستار مەجید زاوای عەلی باپیر هەیە، هەمیشە کۆمەڵ کاتێک پۆستی بەردەکەوێت لە حکومەت و پەرلەمان، عەبدولستار مەجید کاندید دەکرێت، لە ناوحزبیش دەسەڵاتی فراوانی پێدراوە.
گەرمیانی دەڵێ، کۆمەڵ هیچ چاکسازیەکی پێناکرێت حزبەکە قۆڕخ کراوە لەلایەن کەسانێکەوە چۆنیان بوێت ئاوها ئاڕاستەی دەکەن.