
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد بۆ کۆچی دوایی (دڵشاد تاڵەبانی) باوکی.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.