نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوێترین زانیاری له‌ سه‌ر گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئایا ده‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتن زانیاری ورد بخوێنه‌وه‌

نوێترین زانیاری له‌ سه‌ر گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئایا ده‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتن زانیاری ورد بخوێنه‌وه‌

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا ئەرێنین و باش بەڕێوە دەچن. دەشڵێ: “ئومێدەوارین بگەنە رێککەوتن و پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیر بکرێت، بۆیە چاوەڕێ دەکەین ئەم ھەفتەیە پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە بێت و بخرێتە دەنگدان بۆ پەسەندکردن”.
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد،ڕایگه‌یاند: “دانوستان و گفتوگۆکانی نێوان شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوامییان دەبێت و تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان ئەرێنین، بۆ ئەوەی بتواندرێت ئەو بەربەستانەی لە بەردەمیان ھەیە، نەیانھێڵن و پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیر بکرێت، ئومێدەواریشین لەم دوو رۆژەدا بگەینە ئەوەی دانراوە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا لەبارەی ھەرێمەوە، کە بەو شێوەیە بمێنێتەوە یاخود بە شێوەیەک بێت لە بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستاندا بێت”.
حەداد گوتیشی: “تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان باش بەڕێوە دەچن و کێشە دروست نەبووە و ئەنجامەکانیش لە کۆتاییەکاندا دەردەکەون، بۆیە ھیوادارین کەشە ئیجابییەکان بەردەوام بن و سەرەڕای ئەوەش کە لێرەولەوێ قسە ھەیە، بەڵام ئومێدەوارین شیعەکانیش بگەنە رایەک بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا بگەنە رێککەوتن”.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: “سێ پێشنیاز ھەیە لەبارەی پشکی ھەرێم، ئەوانیش، ھەموو مەلەفەکە رادەستی بەغدا بکرێت، یاخود ٤٥٠ھەزار بەرمیل بدرێتە بەغدا و پێشنیازێکی دیکەش ئەوەیە، ٢٥٠ھەزار بەرمیل بدرێتە کۆمپانیای سۆمۆ، بۆیە گفتوگۆکان بەردەوامن و چاوەرێ دەکرێت پێشنیازێک یەکلا بکرێتەوە”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *