نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حه‌شدی شه‌عبی بۆ جوڵه‌ی به‌هێز كردووه‌ له‌ سه‌رگه‌ڕان

حه‌شدی شه‌عبی بۆ جوڵه‌ی به‌هێز كردووه‌ له‌ سه‌رگه‌ڕان

حەشدی شەعبی ھێزەکانی بەرەو ئاراستەی ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز جووڵە پێ کردووە و بەرپرسێکی پارتییش لە مەخموور ھەبوونی ئەو ھێزانە لە دەڤەرەکە بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە و دەڵێت، بەردەوام ھێزی سەربازی و حەشد لەو سنوورە جووڵە دەکات.
کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچۆغ،ڕاگەیاند: “جووڵەیەکی سەربازی لە ناوچەی پەلکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان ھەیە، کێشە و ئاڵۆزییەکانی دەڤەری سەرگەڕان ھەروەک خۆی ماوە و چارەسەر نەکراوە، بەتایبەتی زانیاریمان بۆ ھاتووە ھێزێکی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە ناوچەکە.”
بەرپرسەکەی پارتی گوتی: “بەردەوام ھێزەکانی حەشد و سوپای عێراق دێنە ناوچەکە، بێگومان ھەر ھاتنی ئەو ھێزانە بۆ سنووری سەرگەڕان ناسرووشتییە و کاریگەریی لەسەر دانیشتووانی کوردی ئەو سنوورە دەبێت.”
کرمانج عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: “ئەگەر بۆیان بچێتە سەر حەشد و ھێزە عێراقییەکان ھەموو گوندەکانی سنوورەکە تەعریب دەکەن، ھەر دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناوچەکە لەژێر مەترسیدایە و بەردەوام ئاڵۆزی بە خۆیەوە دەبینێت.”

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *