
دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی زۆر له‌سه‌ر نەبوونی خزمه‌تگوزاری له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك و کۆبوونەوەی زبڵ لە تەواوی شارەکە، ڕاكان جبووری گوشار له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا زیاد دەکات بۆ ئەوەی کێشەکان زه‌ق نه‌كرێته‌وه.
لە ماوەی رابردوو چەندان ڤیدیۆ و وێنەهەواڵ بڵاو کرانەوە لە کەرکووک، دەرکەوت زبڵ شارەکەی داپۆشیوە، جیا لەو ستەمەی لە کوردی دەکەن و بازاڕەکانیان تێک دەدەن.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك کە نه‌یویست ناوی بهێنرێت،ڕاگه‌یاند، ڕاكان جبووری گوشاری زۆری دروست كردووه بۆ ئەوەی كه‌موكوڕییه‌كانی سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك باس نه‌كرێت، به تایبه‌ت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌ن کە له شاره‌كه‌دا ماون.
زیاتر گوتی، كه‌ركووك ئێسته سیمای شاری له ده‌ست داوه و ئه‌نجوومه‌نیش هه‌ڵپه‌سێراوه و هیچ كه‌سێك ناتوانێ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاكان بكات، بۆیە بڕیاری شاره‌وانیش خۆی ده‌یدات.
باسی له‌وه‌ش كرد، چه‌ند حزبێكی كوردی دووجار له ساڵی نوێ داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه له‌گه‌ڵی، بەڵام وه‌ڵامی ئەوانیشی نه‌داونه‌ته‌وه، واتە خۆی حاكمی شاره‌كه‌یه چی بوێت ئێسته ده‌یكات.