
توێژەرێك لە بواری ئیسلامی سیاسی ئاشكرای دەكات كە هیچ جیاوازییەك لە نێوان ئایدۆلۆژیای داعش و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستاندا نییە و هەردووكیان لە ژێر ناوی سەلەفیەتی جیهادیدا كار دەكەن.
سۆران سێوكانی، توێژەرێك لە بواری ئیسلامی سیاسی، راگەیاند: ”ده‌بێت حكوومه‌ت مزگه‌وته‌كان كۆنتڕۆل بكات و ئاگادار بێت چی ڕووده‌دات، مزگه‌وت دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نییه و له دونیادا حكوومه‌ت رێگا نادات مزگه‌وته‌كان له لایه‌ن گرووپی سیاسییه‌وه به‌كار بهێنرێن، حكوومه‌ت خۆی سیاسه‌تی مزگه‌وته‌كان دیاری ده‌كات و گوتاره‌كان رێك ده‌خاته‌وه، نه‌ك هه‌ر كه‌سێك به ئاره‌زووی خۆی سیاسه‌تی مزگه‌وته‌كان دیاری بكات“.
باسیشی لەوە كرد كە ”لە نێو ئیسلامی سیاسی و مه‌زهه‌بگه‌ریدا، شیعه و سوننه و سه‌له‌فی و ئیخوانی و سه‌رجه‌م باڵه‌كانی په‌یدا بوون، هه‌ر لایه‌نێكیان به ئاره‌زووی خۆیان ته‌فسیری ئیسلام ده‌كه‌ن، هزری داعش یه‌كێكه له هه‌ره هزرە مەترسیدارەكان، بەڵام ئه‌وه‌ی باڵ و گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه سیاسییه‌كان دەیكەن، هه‌مان شێوه‌ی داعشه به شێوه‌ی جیاواز، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌ت ئاگادار بێت یه‌كێك له‌و ئەگەرانەی كە كەسانی توندڕەوی تێدا دەردەچێت، بریتییە له په‌روه‌رده‌ی مزگه‌وته‌كان و ئه‌و مه‌لایانه‌ی ئاراسته‌ی ئیسلامی سیاسی‌یان هه‌یه”.
بە بڕوای ئەو توێژەرە: “هیچ جیاوازییەك له نێوان ئایدۆلۆژیای داعش و ئایدۆلۆژیای كۆمه‌ڵی ئیسلامی نییە، هه‌موویان له ژێر ناوی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی كار دەكەن، كۆمه‌ڵ پاشخانی سه‌له‌فیی جیهادییه، ئه‌و عه‌قیدەیه نه‌گۆڕاوه، ئێستا ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن، بۆیه بەرگەكانیان گۆڕیوە و بە شێوەیەكی دیكە كار دەكەن“.
دووپاتیشی كردەوە: ”كۆمەڵ گرووپێكی سیاسیی مەترسیدارە و بە عه‌قڵیه‌تی داعش و سه‌له‌فیه‌تی جیهادییەوە مێكشی گه‌نجه‌كان په‌روه‌رده ده‌كات، كاتى خۆیشی چەند مەلا و سەركردەیەكی كۆمەڵ هانی گەنجانی كوردستانیان داوە پەیوەندی بە داعشەوە بكەن، تەنانەت ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئێستای كۆمه‌ڵ هه‌مان ئه‌و چه‌كدارانه بوون له خورماڵ و ته‌وێڵه‌وه بوون و ئێستا له‌ناو كۆمه‌ڵن“.