
مامۆستایەكی زانكۆ رای دەگەیەنێت كە میدیای فەرمی و سێبەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی چەواشەكارییەوە هەوڵی ئاژاوەگێڕی لە هەولێر دەدەن.
ماوەیەكە میدیای فەرمی و سێبەری یەكێتیی و پەیج و گرووپ و هەژمارەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەوانەشەوە كە هێشتا لە لایەن كۆمپانیای (فەیسبووك) ئاشكرا نەبوون و دانەخراون كە بۆ چەواشەكاری دروستكراون، بەردەوام چەواشەكاری بڵاو دەكەنەوە و هەوڵی ئاژاوەنانەوە لە هەولێر دەدەن.
لەم چوارچێوەیەدا ماڵپەڕی (PUK میدیا) و كەناڵی گەلی كوردستانی یەكێتی، بە شێوەیەكی چەواشەكارانە هەواڵێكیان لەبارەی چوونە دەرەوەی چەند كەسێكی سەر بە لایەنێكی ئیسلامیی خاوەن مێژووی توندڕەوی لە مزگەوتێك بڵاو كردۆتەوە.
لە بەرامبەردا د. رێبین سهلام، مامۆستای زانكۆ راگەیاند: “میدیای فەرمی و سێبهری یهكێتی كه هەوڵی ئاژاوەگێڕی لە هەولێر دەدەن، ئەمەش دهرئهنجامی ئهو دووڕووییەی نێو یهكێتییه له سلێمانی“.
جەختیشی كردەوە كە ئەم هەوڵەیان بە ئەنجام ناگات و ”خەیاڵیان خاوە“، چونكە ”ئەوان چەندان هەولی نەزۆكیان داوە و پێشتریش خۆیان تاقی كردۆتەوە، تەنانەت ویستوویانە لە ململانێی باڵەكانیان بهێننە هەولێر و لەوەشدا شكستیان هێناوە“.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ پێیوایە كە دەكرێت لە جێی ئەو هەوڵی ئاژاوەگێڕییە، یەكێتی هەوڵبدات كێبڕكێ بكات لەوەی ناوچەكانی ژێر دەستی وەك هەولێر ئاوەدان بكاتەوە“.
گوتیشی: ”ئهم ههوڵه ئاژاوهگێرییه سهرناگرێت، چونكه ئهمه تۆوی دووبهرهكییه، كهش و ههواكهی ههولێر بهو شێوهیە نییه و بۆیان ناچێتە سهر، ههولێر ئارامیی كوردستان و خۆشهویستیی خاكی ههڵبژاردووهو بهم ئاژاوەچییانە تێك ناچێت“.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە