
به‌رپرسی ژووری رۆژنامه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای گه‌یاند، له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویسته پلانی دووه‌م ئاماده بێت و دووپاتیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامی چاكسازی له‌ناو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی كانوونی دووه‌م، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند سه‌عاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دلێر عه‌بدولخالق به‌رپرسی ژووری رۆژنامه‌وانی گۆڕان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، پێویسته هه‌رێمی كوردستان له ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پلانی دووه‌می هه‌بێت.
چاكسازی له‌چوارچێوه‌ی حكوومه‌ت پێویسته به‌رده‌وام بێت
روونیشی كرده‌وه كه چاكسازی له‌چوارچێوه‌ی حكوومه‌ت پێویسته به‌رده‌وام بێت و داهاتی زیاتر بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێنرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌كه‌یشیان ڕای گه‌یاند، گۆڕان بڕیاریدا ته‌واوی شوێنه به‌تاڵه‌بانی پۆسته حزبییه‌كان پڕ بكاته‌وه به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چوار كه‌س له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه له پۆستی باڵادا بوون و به نامه‌یه‌كیش سوپاسی ئه‌و كه‌سانه كرا كه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌ته‌واوی كێشه ناوخۆییه‌كانی ڕووی له زیاد بوون كردووه و ئه‌وه‌یش بزووتنه‌وه‌كه‌ی ناچار كردووه كه پێداچوونه‌وه به ئۆرگانه‌كانیدا بكاته‌وه.