
له‌باره‌ی ئه‌و دژایه‌تی و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر سه‌رۆك بارزانی، سیاسه‌توانێكی دیاری ژن ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك بارزانی ڕابه‌ری كورده، تانه‌دان لێی تانه‌دانه له سمبۆله‌كانی كوردستان، بۆیه ده‌ستێك هه‌یه به‌ناوی سه‌رۆك له ڕه‌مزی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌دات، ده‌بێت له ناوخۆ ئه‌وه قبووڵ نه‌كرێت.
شیرین فوئاد مه‌عسووم سیاسه‌توانی دیاری ژن،ڕاگه‌یاند، “له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌شێك له وڵاتانی ده‌وربه‌ر، ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن كه له ناو كورددا پێگه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی به‌رزه، بۆیه ته‌نیا ئامانجیان لێدانی ئه‌وه، كاتێك ئێمه دێین له دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستینه‌وه كه ناكرێت تانه و دژایه‌تی و هێرش بكرێته سه‌ر كاك مه‌سعوود، بۆ ئه‌وه‌یه جارێكی تر وڵاتان و میله‌تانی تر بزانن كه ده‌ستبردن بۆ ڕه‌مزی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هێڵی سووره”.
ئاشكرای كرد، سه‌رۆك بارزانی ئه‌م قوربانییه‌ی ئێسته ده‌یدات و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئاكاری به‌رخودانی پێشتریه‌تی، پێویسته هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌ف پشتگیری له سه‌رۆكه‌كه‌ی بكات و شانازیی به سه‌ركرده‌كانیه‌وه بكات. یه‌كگرتنی ناوخۆیی له‌م كاتانه‌دا زۆر گرنگه، نابێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌رگرژییه‌كی سیاسیش، كه‌س پێی خۆش بێت ئه‌م جۆره كارانه به‌رانبه‌ر كاك مه‌سعوود بكرێت.
ڕوونی كرده‌وه، له‌كاتی وادا ده‌بێت په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران بجووڵێن و هه‌ڵوێستی فه‌رمییان هه‌بێت. چونكه سه‌رۆك بارزانی به ته‌نیا موڵكی پارتی نییه، ئه‌و سمبۆلی نه‌وه‌ی نوێی كورده و ده‌بێـ هه‌مووان ڕێز له ماندوونه‌ناسیی ئه‌و بگرین، وه‌ك چۆن توركیا و ئێران و سووریا و وڵاتانی عه‌ره‌بی قبووڵیان نییه سووكایه‌تی به سه‌ركرده‌كانیان بكرێت، له‌لای ئێمه‌یش نابێت قبووڵ بێت و ناكرێت ڕێ به‌كه‌س بده‌ین ئه‌و كاره بكات.
زیاتر گوتی، پێویسته كورد د‌رك به‌وه بكات قبووڵكردنی بێڕێزی به سه‌رۆك بارزانی، بێڕێزیكردنه به ته‌واوی خه‌باتی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی، ئه‌م فیلمه ته‌نیا مه‌به‌ستی سه‌رۆك نییه، له ئاینده‌دا شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ ته‌واوی مێژووی كوردستان، بۆیه ده‌بێت ڕێی لێ بگیرێت، ئه‌مه‌یش پێویستی به پلانی تۆكمه و سیاسه‌تی نوێ هه‌یه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە