
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، سەرجەم داتا و زانیارییهکان لە لایەن شاندی دانوستانکاری ههرێمی كوردستانهوه رادەستی لیژنەی دارایی پهرلهمانی عێراق کران ئەمشەویش کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ،راگەیاند کۆبوونەوەی دوێنێی شاندی دانوستانکاری ههرێمی كوردستان و لیژنەی دارایی پهرلهمانی عێراق ئەرێنی بوون، “ھەردوولا پرسیاریان ئاراستەی یەکتر کردووە و شاندی دانوستانکار ھەموو داتاکانی خستووەتە بەردەم لیژنەکە”.
سەرۆک فراکسیۆنی پارتی گوتیشی ئەمشەو كاتژمێر 08:0 شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی درێژە بە کۆبوونەوەکانی دەدات، “گفتوگۆلە بارەی چۆنیهتی جێبهجێكردنی رێککەوتنەکە دهكهن، كه ئایا نەوت رادەست دەکرێت، یان داھاتی نەوت و داھاتەکانی دیکەش چۆن رادەست دەکرێن”.
گوتیشی شاندی دانوستانکار بە راشکاوانە وەڵامی ھەموو پرسیارەکانیان داوەتەوە، ئەمشەویش له لیژنەی دارایی دهپرسن ئەگەر ھەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنەکان بێت، حکوومەتی عێراق چی دەداتە ھەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوانە ھیچ بیانوویەکی بۆ لیژنەکە نەھێشتەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە