
سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان ئاماژە دەكات، عه‌ره‌ب و تورك و فارس دوژمنمانن و هه‌رگیز نایه‌ن هاوكارمانبن و حه‌ز به نانه‌وه‌ی پشێوی ده‌كه‌ن له ناوماندا، دووپاتی كردەوە، كاك مه‌سعوود سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری گه‌له‌كه‌مانه.
جه‌میل هه‌ورامی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان، ڕاگه‌یاند، پێشمه‌رگه كوردستانی پاراستووه نه‌ك دوژمن، چۆن دوژمن دێت هاوكاریمان ده‌كات له پاراستنی كوردستان،هیچ كاتێك داگیركه‌ران دڵخۆش نین به سه‌ركه‌وتنمان و حه‌ز به ئاژاوه و پشێوی ده‌كه‌ن له‌ناوماندا.
زیاتر گوتی، كاك مه‌سعوود سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری گه‌له‌كه‌مانه و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم لەكاتی شه‌ڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا.
هەورامی دووپاتی كردەوە، وڵاتانی ده‌وروبه‌ر دژی هه‌موو كورد قسه و دیعایه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، توركیا و ئێران و سوو‌ریا و عه‌ره‌بی ئێسته‌ی عێراق دۆستمان نین، بۆیە لەهه‌موو كاتێكدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئێمه و سه‌ركرده‌كانمان و شۆڕشه‌كانمان هه‌رجاره‌و به شێوه‌یه‌ك.
“چه‌ند ڕۆژێكه له سۆران و بادینان و هه‌ولێرین و سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی گوڵان له گفتوگۆدابووین، هه‌میشه بۆ یه‌كڕیزی كورد هەو‌ڵ ده‌ده‌ین، هه‌رگیز لای دوژمن سوور و شین و سه‌وز و زه‌رد جیاوازی نه‌كردووه به‌رانبه‌ر پێشمه‌گه و هاتووه شه‌ڕی كردووین، بۆیە وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرین باوڕمان به جووداخوازی نییه” جەمیل هەورامی وای گوت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە