
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێرشانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو كراونه‌ته سه‌ر یه‌ك به یه‌كی سه‌ركرده‌كانی كورد، هیچیان كاریگه‌رییان نه‌بووه و بگره سه‌ركرده‌كان زیاتر پێی گه‌وره بوون.
عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی رابردوو هه‌رچی سه‌ركرده‌ی كورد هه‌یه كه‌وتوونه‌ته داوی دژایه‌تیكردن له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه، هه‌وڵ دراوه به‌هه‌رجۆرێك بێ له گه‌وره‌یی و پێگه‌یان كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام له هیچ كات و سه‌رده‌مێكدا ئه‌و دژایه‌تیكردنه‌ی سه‌ركرده‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و خه‌باتیان نه‌بووه.
زیاتر گوتی، دوژمن و نه‌یارانی میله‌تی كورد هه‌میشه له پیلاندا بوون بۆ سه‌ركرده‌كانمان، ئێسته‌ش مه‌سعوود بارزانی به‌ر هه‌مان دژایه‌تیی وڵاتانی نه‌یار كه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌ری دروست ناكات، ئه‌م دژایه‌تیكردنه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه ده‌بێت ئێمه یه‌كده‌نگ بین به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانمان.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر به هێرشی راگه‌یاندن و وڵاتان بووایه، سه‌ركرده‌كانمان ده‌بوو ئێسته نه‌مانایه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌رچی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی كوردی به‌رده‌وامیان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه ئه‌وه‌یه كه هیچ كاریگه‌رییان نییه.