
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و تا ئێسته هیچ ركابه‌رێكی بۆ پۆستی ئه‌میری نییه، بۆیه هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه باپیر جارێكی تر ببێته‌وه ئه‌میری كۆمه‌ڵه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌یش به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناو كۆمه‌ڵ داده‌نرێ.
له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، باپیر چه‌ندان كه‌سی وه‌ك نزیكی خۆی دیاری كردووه كه زۆرترین پرس و راوێژی له‌گه‌ڵ ئه‌وان بووه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌یشدا به‌هۆی ئه‌نجوومه‌نێك به‌ناوی بانگخوازی ناڕه‌زایی له‌ناو حزبه‌كه‌دا دروست بووه.
حه‌سه‌ن بابه‌كر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌یه و له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ڕای گه‌یاندووه، جارێكی تر خۆی بۆ هیچ پۆستێك له‌ناو ئه‌و حزبه له كۆنگره كاندید ناكاته‌وه.
بابه‌كر كه به ده‌سته راستی عه‌لی باپیر داده‌نرێ و وه‌ك به‌رپرسی نووسینگه‌كه‌یشی كاری كردووه، به‌پێی زانیارییه‌كانی “وشه”، بێزار بووه له‌و سیاسه‌ته دووفاقییه‌ی كه كۆمه‌ڵ و عه‌لی باپیر ده‌یكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا د. ئیبراهیم محه‌مه‌دیش كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه و له به‌ریتانیا داده‌نیشێ، بڕیاری داوه كه چیتر خۆی كاندید نه‌كاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت،هێشتا ناڕه‌زاییه‌تییه‌كان له‌وه زیاترن كه ده‌ركه‌وتوون، ئه‌گه‌ری وازهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر له كادرانی ئه‌و حزبه له‌ناو كۆنگره‌ی چواره‌م هه‌یه ئه‌گه‌ر دوا نه‌خرێ.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كێشه‌كانه، به‌تایبه‌ت كه گرووپێكی له ده‌وری خۆی كۆ كردبووه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و گرووپه وا لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه.