
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی بۆ پرسی لامه‌ركه‌زی پێكهێناوه و كاره‌كان ده‌كات.
كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورستان،راگه‌یاند، له‌سه‌ر پرسی لامه‌ركه‌زی كه یه‌كێتی باسی ده‌كات و پێوه‌سته به حكوومه‌ته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه و كاره‌كان ده‌كات.
ئه‌وه‌شی گوت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وێت و كۆتایی به كێشه‌كانی هه‌ردوولا بهێنرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌یه‌وێ رێك بكه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كورستان، هه‌رێمی كوردستان چ كارتێكی فشاری ده‌بێت؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی، نامانه‌وێ ئێسته بیر له كارتی فشار بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن، قسەی کۆتا‌مان ده‌بێت.