نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێك له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی دامه‌زراوه‌ته‌وه‌

به‌رپرسێك له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی دامه‌زراوه‌ته‌وه‌

جێگرێكی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاى گه‌یاندووه‌، “هەرچەندە لە دەستوور ئاماژەی پێکراوە دەوڵەتی عێراق لەسەر بنەمای وڵاتێکی دیموکراسی و فیدڕاڵی و فرەییەوە دامەزراوە، بەڵام ئاماژەکان پێچەوانە دەردەخەن کە لەسەر بنەمای تاییفەگەری و مەزهەبییەوە عێراق ئاڕاستە دەکرێت.”

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری یه‌كه‌مى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێگه‌ی تایبەتی خۆی له‌ تویته‌ر بڵاوی کردەوە، “عێراق لە ڕووی سیاسییەوە بە دۆخێکی ناهەموار گوزەر دەکات، لە ئێسته‌ هەڵبژاردنیش یەکێکە لە بابەتە گەرم و گوڕەکانی گۆڕەپانی سیاسی”.

ڕوونى كردووه‌ته‌وه‌، “هەرچەندە لە دەستوور ئاماژەی پێکراوە دەوڵەتی عێراق لەسەر بنەمای وڵاتێکی دیموکراسی و فیدڕاڵی و فرەییەوە دامەزراوە، بەڵام ئاماژەکان پێچەوانە دەردەخەن کە لەسەر بنەمای تاییفەگەری و مەزهەبییەوە عێراق ئاڕاستە دەکرێت و بەڕێوەدەبرێت، ئەم سیاسەتەیش بارودۆخێکی ناسەقامگیری لە عێراق دا دروستکردووە”.

ئاشكراى كردووه‌، هەڵبژاردن دەرخەری دیموکراسی و ئازادییە لە گشت وڵاتاندا، هەروەها پێشبڕکێی لایەنە سیاسییەکانە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و حوکمڕانی وڵات لەسەر بنەمای خزمەتکردن، بەڵام لە عێراقدا ئەم پڕۆسەیە نەبووەتە هۆی خۆشگوزەرانی خەڵك و بە دامەزراوەیی کردنی جومگەکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *