نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سروور بارزانی:به‌ به‌های نزیكه‌ی سێ ملیار دۆلار مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه‌

مه‌سروور بارزانی:به‌ به‌های نزیكه‌ی سێ ملیار دۆلار مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه‌


مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند دەستەی وەبەرهێنان کۆمەڵێک مۆڵەتی کاری بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و ٥٦٠ ملیۆن دۆلار دەرکردووە، تا ئێستاش ١٠٠ مۆڵەتی پڕۆژەی گەورە دەركراون، لەگەڵ پەسەندكردنی ٥٥٦ پڕۆژەی وەبەرهێنان.
سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر” بڵاوی كردەوە “لەم کابینەیەدا، دەستەی وەبەرهێنان کۆمەڵێک مۆڵەتی کاری بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و ٥٦٠ ملیۆن دۆلار دەرکردووە، ئەمانەش تەنها سەرەتایەکن بۆ ئەو پرۆگرامە بەرزەخوازەی ئێمە کە مەبەست لێی گەشەپێدانی کەرتی تایبەتە”.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە “لەم کابینەیەدا، دەستەی وەبەرهێنان کۆمەڵێک پڕۆژەی بە بەهای ١٢ ملیار دۆلار پەسەند کردووە بۆ سێکتەرەکانی پیشەسازی، نیشتەجێکردن، پەروەردە، گەشتوگوزار، وەرزش، بازرگانی، تەندروستی و کشتوکاڵ”.
مەسرور بارزانی ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە تا ئێستا ١٠٠ مۆڵەتی پڕۆژەی گەورە دەركراون، لەگەڵ پەسەندكردنی ٥٥٦ پڕۆژەی وەبەرهێنان.

بەپەلە

عەلی زەیدی: کۆکردنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان تاوەکو 30/6/2027 کۆتایی دێت

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئێران رێگرە لە هەناردەكردنی نەوتی عیراق و داهاتی نەوتی وڵاتەكەش 60%ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *