
له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی هێزه‌كانی 70ـی یه‌كێتی به‌هۆی هه‌ستیاری به ده‌رزی هاوڵاتێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات،به‌ڵام تاوانی مردنه‌كه‌ی ده‌خرێته ملی كارمه‌نده‌ێكی ده‌رمانخانه، له‌كاتێكدا له‌و جۆره ڕوداوانه پزیشكی پسپۆڕ و په‌رستاری یاریده‌ده‌ری به‌رپرسیارده‌بن.
(بیرون جه‌زا عه‌لی) ئه‌و كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شۆڕشی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی بوه‌ته قوربانی تاوانی مه‌رگی نه‌خۆشێكیان خستووه‌ته‌ملی له‌كاتێكدا هیچ كات ئه‌و به‌رپرسیار نه‌بووه له مه‌رگی، خێزانی نه‌خۆشه‌كه ده‌بوو بیان وتایه ئه‌و نه‌خۆشه هه‌ستیاری هه‌یه به ده‌رزی، دكتۆره‌كه‌شی پێش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌رزی بۆ دا‌نێت پشكنینی بۆ بكردایه،هەڵەی پزیشک و پەرستارە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش سه‌ر به‌هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی نیشتیمانی،پێمانی ڕاگه‌یاند:ڕۆژی 15/5/2019 به‌هۆی هه‌ستیاری نه‌خۆشیه‌كه‌ی(عه‌تیه ئه‌حمه‌د سلێمان) ته‌مه‌ن 67 ساڵ له‌كاتی به‌كارهێنانی ده‌رزی بۆی گیان له ده‌ست ده‌دات پاش گیان سپاردنی ئه‌و ئافره‌ته كارمه‌ندی ده‌رمانخانه(بیرون) تاوان بارده‌كرێت ده‌بێته قوربانی دكتۆر و په‌رستار.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی:پزیشكەکە و پەرستارەکە له ناو یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ئه‌و په‌رستاره‌ش له‌گه‌ڵییه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی ( لیوا هادی)سه‌ر به‌هێزه‌كانی 70ـی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌وێوه ته‌واوی تاوانه‌كه به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حزبیه‌ی هه‌یانه ده‌ی خه‌نه ملی بیرون.
به‌پێ زانیارییه‌كانمان،بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كه له عه‌شیره‌تی شوانكارن ده‌سه‌ڵات و پله‌ی حزبییان هه‌یه له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌تی شوانكار هه‌ڕه‌شه و ئیهانه و هه‌وڵی كوشتنی (بیرون) ده‌ده‌ن بۆیه ئێستە شوێن بزرە.
كه‌سێكی نزیك له بیرون پێمانی ڕاگه‌یاند:بیرون بێ‌تاوان بوو ئه‌و كارمه‌ندێكی بێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌رمانخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش بوو،له‌سه‌ر ئه‌و پسوڵەی پزیشک ده‌رمانی به‌نه‌خۆش ده‌دا له‌لایه‌ن دكتۆره‌وه بۆیان نوسراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئەوەی نەخۆشەکە هەستیاری بە دەرزی دەبێت پاش به‌كارهێنانی دەرزی گیان له‌ده‌ست ده‌دات، دكتۆره‌كه حزبی ده‌بێت بۆیه به ئاسانی له تاوانه‌كه ڕزگاری ده‌بێت و بیرون تاوان بارده‌كات دەی خەنە ملی ئەو، له‌كاتێكدا،پزیشكه و پەرستارەکە تاوان بارن.
دكتۆر ڕه‌نج فه‌وزی دكتۆری پسپۆڕی هه‌ناوی دكتۆری نه‌خۆشه‌كه هەڵەی پزیشکی کردووە به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی پله‌ی حزبی هه‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دایه تاوانه‌كه ده‌خه‌نه پاڵ كارمه‌ندێكی ده‌رمانخانه.
بیری ته‌سكی كۆمه‌ڵگای كوردی له كوردستان هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ته‌نها كه‌سه پله باڵاكان قسه‌یان له سه‌رو هه‌موو كه‌سێك وه‌بێت،بۆیه كارمه‌ندان وهاووڵاتییانی كوردستان ئه‌گه‌ر كه‌سێكی پله داریان له حزب پشتگیری نه‌كات زۆر به ساده‌ی ئه‌كرێنه قوربانی تاوانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
چالاكوانێكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌حمه‌د عه‌لی ده‌ڵێ،ده‌رئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و كێشانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوسه‌نگی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای نه‌پاراستووه، هه‌میشه كه‌سه ده‌ست ڕۆشتووه‌كان زۆرباش ڕزگاریان ده‌بێت له‌تاوانه‌كان و كه‌سانی خوار خۆیان تاوانبار ده‌كه‌ن.
سه‌رئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه بیرون ئه‌بێته نێچیری بنه‌ماڵه و به‌رپرسانی حزبی هه‌وڵی كوشتن ئیهانه كردن و هه‌ڕه‌شه‌لێكردنی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ده‌ن بیرون ناچار شوێنی خۆی بزردەکات.
كه‌سێكی بنه‌ماڵه‌ی بیرون نه‌ی ویست ناوی بڵاو بكه‌ینه‌وه به‌هۆی هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌وه،پێمانی ڕاگه‌یاند:كوڕه‌كه‌مان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سه‌ربوو له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌ی ئافره‌ته كۆچ كردووه‌كه، چه‌ند جارێكیش هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌رماڵه‌كه‌مان به‌ڵام بیرون لێره نه‌بووه ده‌ستگیری بكه‌ن مه‌به‌ست بۆهاتنی كوشتنی بووه، بۆیه بیرون ناچار شوێن بزری خۆی كرد ئێسته كه‌س نازانێت له كوێ ژیان ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه ئێمه كه خێزانی ئه‌وین ناونیشانی نیشته‌جێبوونی خۆی پێمان نادات.