
كوڕه‌كه‌ی عه‌لی باپیر هێرش ده‌كاته‌سه‌ر كچه مۆدێله‌كان
“ھەر یەکێك لەوان لەپاڵ بەرپرسێکی ورگ زل ڕاست دەبێتەوە، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەبنە خاوەنی بزنس و سەیارەو هەوادارێکی زۆر!”
شه‌ریف عه‌لی باپیر: كچه مۆدێله‌كان ناڕۆشنبیر و کەم عەقڵن، نه جوانن و نه هیچ به‌هره‌یه‌كیان تێدایه
شه‌ریف عه‌لی باپیر، كوڕی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هێرشێكی توندی كرده‌سه‌ر كچه مۆدێله‌كان و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بابه‌تێكی به‌ناوی “کێ بەناو-مۆدێلەکان دەردەخاو بۆچی؟” بڵاوكردوه و ده‌ڵێت “ناوەناوە کەسێکی ڕوتەڵەو بێ‌ناو دەردەکەوێ، لەناکاو دەبینی دەبێتە مۆدێل و ئەو کەناڵە ژەھراویانەش لە خزمەتیدادەبن.”
كوڕه‌كه‌ی عه‌لی باپیر، كچه مۆدێله‌كان به “كه‌سانی فاشیل و داڕوخاو” ناوده‌بات و پێی وایه كه “ئەو بەناو-مۆدێلانە کەسانێکی داڕوخاو و فاشیلن لە ژیاندا، لە ڕاستیدا نە جوانن، نە ھیچ بەھرەیەکیان ھەیە بۆ دەرکەوتن، دەرخستنی جەستەشیان بەکاردێنن بۆ شاردنەوەی کەموکوڕیە مەعنەوییەکانیان”