نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاووڵاتییانی ماوه‌ت هه‌راسان بوون به‌ده‌ست ڕه‌فتاری په‌كه‌كه‌وه‌

هاووڵاتییانی ماوه‌ت هه‌راسان بوون به‌ده‌ست ڕه‌فتاری په‌كه‌كه‌وه‌


تا دێت هەڵسوكەوتە بێزاركەرەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنووری شارۆكەی ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێ و لەو شوێنانەی خۆی تیایدا باڵادەستە، نایەڵن هیچ كەسێك بۆ گەشت و خۆشی سەردانی ناوچەكە بكات.

كاروان ئەحمەد، هاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندی عیساوێی سەر بە شارۆكەی ماوەتە ،راگەیاند، لە چەمی بەرد بەرد كە سەر بە شارۆكەی ماوەتە، تا دەگاتە ناوچەی شینكایەتی، چەكدارانی پەكەكە رێگە نادەن هیچ كەسێك بۆ گەشت و سەیران و راوكردن ڕوو لە ناوچەكە دەكات.

زیاتر گوتی، پەكەكە لەو سنوورە گومرگ و سەرانە لە خەڵك وەردەگرێت، تەنانەت هێزە تەناهییەكانیش ناتوانن رێگەیان لێ بگرن، چونكە ئەوان كێشەیان نییە شەڕیش بكە، بە گوتەی ئەو هاووڵاتییە، گوندی عیساوێ بەتەواوەتی كەوتووەتە دەست پەكەكە، بۆیە هەر كەسێك بیەوێ بچێتەوە گوندەكە، پرسیاری لێ دەكەن و نایەڵن چەك و مۆبایلی زیرەكیشی پێبێت.

دووپاتی كردەوە، لە سنووری ناوچەی شینكایەتی كە گوندی گەڵاڵە، عیساوێ، چەمی بەرد بەرد، كەناروێ، قەندۆڵان و قامیش و ناوچەكانی دەوروبەری پەكەكە سەرانە و گومرگ وەردەگرێت، هەركسێكیش بۆ گەشتوگوزار بڕواتە ئەوناوچانە، كێشەی بۆ دروست دەكەن و دەیگەڕێننەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *