
لای خۆیه‌وه ئه‌میر قه‌ساب سه‌رۆكی ئابووریناسانی كوردستان، راگه‌یاند، زیادبوونی داهاته‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و هه‌وڵدانی حكوومه‌ت بۆ رێگریكردن و رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و رێگری له گرانی، زۆر باش ده‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانه.
روونیشی كرده‌وه كه حكوومه‌ت هه‌موو مانگێك ته‌مویلی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخه‌كه به‌گشتی ده‌بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به ڕێكخستنه‌وه‌ی داهات و چاكسازی كردووه، هاوكات ئه‌مڕۆ جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، حكوومه‌ت هه‌موو هه‌ولێك بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌دات و هه‌وڵده‌ده‌ن چیتر مووچه نه‌بێت به هه‌واڵی به په‌له.