
ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 11 خاڵی له‌باره‌ی سیستمی باج ده‌ركرد كه رێكخستنه‌وه بۆ هه‌موو جۆره باجێك كراوه.
عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێتی ڕاگه‌یاند، له هه‌موو دنیادا باج ڕێكخراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كردوویه‌تی كارێكی باشه، به‌ڵام ده‌بێت باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكیش له‌به‌رچاو بگیرێت.
كۆمپانیا گه‌وره‌كان پێویسته باج بده‌ن
روونیشی كرده‌وه كه كۆمپانیا گه‌وره‌كان پێویسته باج بده‌ن، مادام كارده‌كه‌ن و داهاتی گه‌وره‌یان هه‌یه نابێت له باج ببه‌خشرێن.
لای خۆیه‌وه عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێی دەڵێ، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی باجه‌وه كارێكی باشه‌و به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌زانین.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە