
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌رانبه‌ر دوو په‌رله‌مانتاری كه پێوه‌ندیان به گرووپی 15 په‌رله‌مانتاره‌كه كردووه نیگه‌رانه و داوا ده‌كات كه ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی بكشێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی ئه‌و گرووپه‌یان پێكهێناوه كێشه له‌ناو حزبه‌كانیان هه‌یه و په‌رچه كرداره
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ڕاگه‌یاند، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ڵسوكه‌تی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره نیگه‌رانه كه چوونه‌ته ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێیه.
ع شوان رابه‌ر كه‌سێكی نزیكی عه‌لی باپیره/ ڕای سپاردووه كه قسه له‌گه‌ڵ سه‌لیم شوشكه‌یی و ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید بكات، بكشێنه‌وه و پێیان بڵێ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و گرووپه‌یان پێكهێناوه كێشه له‌ناو حزبه‌كانیان هه‌یه و په‌رچه كرداره، به‌ڵام كۆمه‌ڵ دووره له‌و كێشانه.
به‌پێی زانیارییه‌كان.ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره قسه‌كانی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیان ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە