
دكتۆر هێرش حەیدەر، سەرۆكی تیمی ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی وێنەیەكی لەگەڵ پزیشك و كارمەندان و لێپرسراوی یەكەی ئیداریی نەخۆشخانەكە داناوە و نوسیوویەتی “نەخۆشخانەی شەهید تاهیر علی والی بەگ یەكەم نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا بوو لە سلێمانی”.
هەروەها لەگەڵ سوپاس بۆ خوا ئاشکراشی دەکات، لە ئێستادا هیچ توشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەم نەخۆشخانەیەدا نەماوە.
دكتۆر هێرش حەیدەر نووسیوویەتەی “لێرەوە لەگەڵ ئەم ستافە ماندوونەناسە هەر لەتۆماركردنی یەكەمین حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژانە بەردەوام لەخزمەتی تووشبوواندا بووین”.
هەفتەیەک زیاترە تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو لە دابەزیندایە لەهەرێمی کوردستان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە