نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵی رفاندووه

په‌كه‌كه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵی رفاندووه

عەدنان جەبار، باوكی منداڵه‌ رفێندراوه‌كه رایگه‌یاندووه‌، منداڵێكم به‌ ناوی عادل له‌ ڕۆژی ٢١ی ٣ی ٢٠١٦ له‌ كاتی سه‌ردانی كردنم بۆ سنوری ناحیه‌ی شوان له‌ پارێزگای كه‌ركووك، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ رفێندراو له‌و كاته‌ی كه‌ رفێندرا ته‌مه‌نی ته‌نها نۆ ساڵ و چه‌ند مانگێك بوو.

باوكی منداڵه‌ رفێندراوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌یان جار بۆ سۆراغی كوڕه‌ رفێندراوه‌كه‌م چوومه‌ لای په‌كه‌كه،‌ به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوون‌ كه‌ پێمی پیشان بده‌ن، پاش ماوەیەك بەرپرسێكی پەكەكە پێی گوتم منداڵەكەتان لە لای ئێمەیە و هیچ خەمی لێ مەخۆن، ئەگەریش دەڵێن منداڵەكەمان بچووكە، خۆم لە هەشت ساڵییەوە هێندراومەتە قەندیل.

هه‌روه‌ها باوكی منداڵه‌ رفێندراوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ پێیان گوتم واز نەهێنیت، ئاڵایەكی داعش دەدەینە دەست كوڕەكەت و دەڵێین ئەم منداڵە داعشەمان گرتووە“

بەپەلە

چرکە دەقی نامەی (بارزانیی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانەکەیدا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانیی نەمری پێشكەشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *