
ساڵی 2010 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكانی هه‌رێمی كوردستان به نوسراوی ژماره 1871 داهاتێكی زۆری وڵات به شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی گروپی بازرگانی كۆمپانیاكانی نالیا تاكو ئێسته له ساڵی 2021 ئه‌و قه‌رزه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح له كابینه‌ی شه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی ته‌نها دوو ساڵ داهاتێكی زۆری وڵات به قه‌رز درا به كۆمپانیا و شه‌خسه‌كان ئه‌وه‌ش وایكرد حكوومه‌ت زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری به‌ربكه‌وێت.
به‌پێ ئه‌و سوه‌ی چووه‌ته سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی گروپی نه‌وه‌ی نوێ له ئێسته‌دا زیاتر له 70 ملیار دینار قه‌رزاری حكوومه‌ته و ئاماده نییه قه‌رزه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه.
سه‌ره‌تا حكوومه‌ت به واژووی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زیران بڕی چل‌و دوو ملیار دینار پاره وه‌ك قه‌رز به كاش به شاسوار عه‌بدولواحید ده‌دات له‌گه‌ڵ دابنكردنی ڕوبه‌رێكی فراوانی زه‌وی ئه‌وه‌ش وای له شاسواركرد بگاته ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ی ئێسته جگه له قه‌رزاری حكوومه‌ت نزیكه‌ی 15 هه‌زاركه‌س پاره‌یان لای شاسواره و كه‌س مافه‌كانیان بۆ وه‌رناگرێته‌وه.

چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە